سەقز: گواستنەوەی “عوسمان ئیسماعیلی” بۆ گرتووخانەی سنە 

هانا: عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری کورد و خەڵکی سەقز، رۆژی پێنجشەممە ٢٩ی رەزبەری ١٤٠٠ – (٢١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، بۆ گرتووخانەی سنە گوازراوەتەوە. 

"محموود ساڵحی" چالاکی کرێکاری کورد لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە رایگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە ٢٩ی رەزبەری ١٤٠٠، عوسمان ئیسماعیلی بە تۆمەتی بەشداری لە ئەسپەردە کردنی دایکی یەکێک لە دۆستانی خۆی لە سنە، دەستبەسەر و رەوانەی گرتووخانەی سنە کراوە. لقی دووی دادگای سەقز بە وەکالەتی لقی دووی دادگای سنە، تۆمەتەکەی پێ راگەیاندووە و ناوبراویان بۆ گرتووخانەی سنە راگواستووە. 

عوسمان ئیسماعیلی، رۆژی چوارشەممە ٢٨ی رەزبەری ١٤٠٠ – (٢٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، لەلایەن دە کەس لە هێزە "لیباس شەخسییەکانی" حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە، لە بەرامبەر ماڵەکەی خۆی لە سەقز دەستبەسەر و دواتر رەوانەی لقی دووی دادگای سەقز کرابوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular