هانا: عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی گوڵانی ١٤٠١ – (٥ی مەی ٢٠٢٢)، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ رەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سەقز کراوە.
ناوبراو رێکەوتی ١٠ی گوڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و لەو دەمەوە لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی سەقز بەندکرابوو.
شایانی باسە عوسمان ئیسماعیلی لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا مافی پارێزەر و چاوپێکەوتن و پێوەندیی تەلەفونی لەگەڵ بنەماڵەکەی لێ زەوت کرابوو. ناوبراو ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار پێوەندی بە بنەماڵەیەوە گرتووە و ئەوانی لە جێگیربوونی باری تەندروستی خۆی ئاگادار کردووەتەوە.
