سەقز: گواستنەوەی شارۆمەندێکی کورد بۆ بەندیخانەی ئەو شارە 

هانا: رۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ – (٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “عەتا رەحمانزادە” خەڵکی سەقز بۆ جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ بەندیخانەی سەقز گوازرایەوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" رۆژی ٢ی رێبەندانی ١٣٩٩ بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە قۆڵبەست کرابوو و دواتر لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سەقزەوە "یازدە مانگ" بەندکرانی بە سەردا سەپا و دواتریش لە مانگی خرمانانی ئەمساڵدا لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی سنە ئەو سزایە پەسند کرابوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular