بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەس رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی شەممە “٢١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣” کاسبکارێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناوی “واحد قادری” خەڵکی سەقز ، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامیەکان کوژراوە .
سەرچاوەیکی ئاگادار لەم بارەوە رایگەیاند ؛ واحد قادری لەگەڵ شارۆمەندێکی دیکە لە سەیتەرەی "حەسەن سلاران" لە ناوچەی سەرشیوی سەقز ، بە گومانی هەڵگرتنی کالای قاچاق لە ئۆتۆمبێلەکەی هێزە نیزامیەکان دوایان کەوتوون و تەقەیان لێ کردوون .
سەرچاوەکە رایگەیاند ؛ ناوبراو لە کاتی هەڵهاتن لە دەستی هێزە نیزامیەکان کراوەتە ئامانج و تەقەی لێ کراوە لە ئاکامدا گیانی لە دەستداوە و شارۆمەندێکی دیکە کە ناسنامەی نادیارە بریندار بووە .
سەرچاوەکە لە درێژەی وتووێژەکەدا رایگەیاند ؛ لە ئێستادا تەرمی واحد قادری لە سەردخانەدایە ، دەزگا ئەمنیەکان بە بنەماڵی ئەم کاسبکارەیان راگەیاندووە تا کاتێک ئەو شارۆمەندەی دیکە خۆیمان پێ نەناسێنێت تەرمی منداڵەکەتان رادەست ناکەین .
