هانا: بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی “حەسەن بەهاری” لە بەندیخانەی سەقز نەخۆشە و بە مەبەستی چاوپێکەتنی پزیشک و چارەسەری نەخۆشییەکەی داوای مەرەخەسی کردبوو بەڵام بەرپرسانی بەندیخانە داواکارییەکەیان رەتکردووەتەوە و ناهێڵن بێتەدەر.
بەپێی ئەم راپۆرتە، "حەسەن بەهاری" خەڵکی ئاوایی "سیادەڕە" دوو ساڵ لەوەپێش بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردستانی و نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران، دەستبەسەر و ١٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو و هێشتاش لە بەندیخانەی سەقزدایە.
حەسەن بەهاری ئێستا بە هۆی نەخۆشی قەند "شەکر" و هەوی زۆر لە ئازاردایە و سەرەڕای داواکاریی بەردەوامی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ مەرەخەسی پزیشکی و وەرگرتنی چارەسەری پێوەیست، بەڵام لەگەڵ دژایەتی بەرپرسانی بەندیخانەی سەقز بەرەوروو بوونەوە.
