سەقز: نزیک بوونەوەی ١ی مەی و گیانلەدەستدانی کرێکارێک 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ٩ی گوڵانی ١٤٠٠ – (٢٩ی ئاوریلی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد خەڵکی سەقز لە کاتی کار کردندا  تووشی رووداوی کار بوو. 

بە پێی ئەو راپۆرتانەی بۆ هانا هاتووە، ئەم شارۆمەندە کوردە لە کاتی رووخاندنی بینایەکی کۆن لە شەقام "موعەلیم"ی سەقز کەوتووەتە خوارەوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە. 
تەرمی ئەم شارۆمەندە کوردە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. 

ناسنامەی ئەم کرێکارە تا ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە لەبەردەستدا نییە. 

پێڕانەگەیشتنی گوێنەدانی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کار، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.   

RELATED ARTICLES

Most Popular