هانا ؛ رۆژی یەکشەممە ٢٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ شارۆمەندێک بە ناوی میلاد فازلپوور ٢٤ ساڵان کوری محەممەد ساڵح و خەڵکی ئاوایی ملقرنی سەر بە سەقز ، لە لایەن دادگای شۆرشی ئەم شارە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران بە سزای ساڵێک زیندانی تەعلیقی [راگیراو] مەحکووم کرا
بە پێی ئەو راپۆرتانەی بە دەستمان گەییشتوون ؛ ناوبراو رۆژی دووشەممە ٢٦ ژوەن بە بێ مۆڵەتی دەزگای داد لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە ئاوایی ملقرنی دەستبەسەر کراوە و بۆ لێپرسینەوە براوە بۆ زیندانی وەزارەتی ئیتڵاعاتی سنە و پاشان لە رێکەوتی ١٣ ی ژوەنی ٢٠٢٣ بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە
