سەقز : دوو شارۆمەند بە دانانی بارمتە ئازاد کران

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمرۆ پێنج شەممە “٢١ی سپتامبری ٢٠٢٣” دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “سامان پاشایی” و خالد عەبدوڵڵا زادە” خەڵکی سەقز کە لە مانگی ژوەنەوە دەستبەسەر کرابوون ، بە دانانی بارمتەی سێ ملیارد و پێنج ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی دادرەسی لە زیندانی ناوەندی ئەم شارە ئازاد کراون .

شایانی باسە سامان پاشایی رۆژی رۆژی یەک شەممە "٢ی ژوەنی ٢٠٢٣" و خالد عەبدوڵڵا زادە رۆژی دووشەممە "١٧ی ژوەنی ٢٠٢٣" بەبێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە لە شاری سەقز دەستبەسەر کران و بۆ لێپرسینەوە گواستراونەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیتڵاعاتی شاری سنە و لە کۆتایدا رۆژی سێ شەممە "١٩ی سپتامبری ٢٠٢٣" نەقڵ کراون بۆ زیندانی سەقز .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەم دوو شارۆمەندە لەدەستدا نیە . 

RELATED ARTICLES

Most Popular