سەقز: بریندار بوونی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی سەر سنووری بانە 

هانا: رۆژی دووشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – ٣١ی مەی ٢٠٢١، کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی سەقز لە سنووری “بڕوێشکانی” ناوچەی بانە، بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سەر سنوور بە تووندی بریندار بوو. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "محەممەد سادقی" خەڵکی سەقز راگەیەندراوە. 
بەپێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوون ئەم شارۆمەندە کوردە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی "بڕوێشکانی" ناوچەی بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوور بریندار بووە و دواتر ناوبراو بۆ چارەسەری برینەکانی رەوانەی ناوەندە پزشکییەکانی بانە کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular