سەقز: برینداربوونی ژنێک بە هۆی تەقینەوەی مین 

هانا: رۆژی هەینی ٢٣ی گوڵانی ١٤٠١ – (١٣ی مەی ٢٠٢٢)، ژنێکی لاو بە ناوی “مرێم غەفووری” تەمەن ٣٥ و خەڵکی بانە لە کاتی چنین و کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری لە کوێستانەکانی “مێرگەنەخشینە” لە ناوچەی سەقز بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی بە خەستی بریندار بووە. بەپێی ئەم راپۆرتە ناوبراو ڕەانەی ناوەندە پزیشکی و دەرمانییەکان کراوە و ئێستا لە ژێر چاوەدرێژی پزیشکیدایە. 

 

بەپێی راپۆرتێکی دیکە کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی لە ناوچەکانی مەریوان و نەوسوود مینی تازە دەچێنن. هەر لەم پێوەندییەدا گرتە ڤیدیۆیەک بڵاودەکەینەوە کە ئاشکرای دەکا هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سەر سنووری نەوسوود مینی تازەیان لە سەر رێگای کۆڵبەران چاندووە و دەست لە چاندنی مین و کوشتاری خەڵکی بێ تاوان هەڵناگرن. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular