سەقز: ئازادکرانی بەندکراوێکی سیاسی لە بەندیخانە 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (١٦ی دیسەمبری ٢٠٢١)، “شۆڕش رەسووڵزادە” بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەقز بە مەرج لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کراوە. 

ناوبراو خەڵکی ئاوایی "سیا" لە ناوچەی سەقزە و لە ساڵی ١٣٩٩وە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردستان لە سەقز دەستبەسەر و دوای چەند رۆژ بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. 

دواتر شۆڕش رەسووڵزادە لەلایەن دادگای "ئینقلاب"ی سەقزەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردستان ٩ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو و لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵەوە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر و رەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرابوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular