هانا: بەپێی راپۆرتێک کە لەلایەن “ئاسۆ نیوز”ەوە بڵاوبۆتەوە لە رۆژانی رابردوودا کرێکارێکی کورد لە سەرپێڵی زەهاو، بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار، لە کاتی کار کردندا لە بەرزاییەوە بەربۆتەوە و گیانی لەدەستداوە.
ناسنامەی ئەم کرێکارە "ئەسعەد فەزڵی" و خەڵکی مەریوان راگەیەندراوە.
پێڕانەگەیشتن و گوێنەدانی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کاردا، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.
