هانا: رۆژی چوارشەمەم ١٥ی گوڵانی ١٤٠٠ بەرامبەر ٥ی مەی ٢٠٢١، کرێکارێک کورد خەڵکی مەریوان لە سنووری باشماخ بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا.
ناسنامەی ئەم کرێکارە "رەحمان مینوویی" خەڵکی ئاوایی "کۆڵان" لە ناوچەی مەریوان راگەیەندراوە و ناوبراو خێزاندار و باوکی ٤ مناڵە.
بەپێی ئەم راپۆرتە ئەم کرێکارە بە هۆی ئەوی ماشێنێکی بەرهەڵگری تورکیە لێیداوە، گیانی لەدەستداوە.
پێڕانەگەیشتن و گوێنەدانی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کاردا، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.