هانا: رۆژی دووشەممە ٢٦ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (١٤ی فێبرواری ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێری چیاکانی ناوچەی سەردەشت گیانی لەدەستداوە.
هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندەیان "ئازاد ئیسماعیلپوور" خەڵکی ئاوایی "کۆڵەسە" لە ناوچەی سەردەشت راگەیاندووە.
بەپێی راپۆرتەکان، ئەم شارۆمەندە لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی گوندی "ئاڵوەتان" لە ناوچەی سەردەشت بەربۆتەوە و بە هۆی کاریی بوونی برینەکانی گیانی لەدەستداوە.
