هانا: رۆژی دووشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠١ – (١٨ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی “بنوخەڵەف” لە ناوچەی سەردەشت لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە تەقەی لێ کرا و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە "سولەیمان ئیبراهیمزادە" تەمەن ٣٧ ساڵ و خێزاندار و باوکی منداڵێک راگەیەندراوە.
ناوبراو لە بەرزاییەکانی سنووری بێتووش گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە بەپێی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی "هانا" لە سەرەتای مانگی ئاپریلەوە واتە لە ماوەی ١٨ رۆژدا تا ئێستا ٢٩ کۆڵبەری کورد کوژراون و بریندار بوون.
جێگای ئاماژەیە بە هۆی شپرز بوونی تەرمی سولەیمان ئیبراهیمزادە، هەموو ئەو وێنانەی هاتوون بڵاوناکەینەوە.
