هانا: رۆژی چوارشەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (٢ی ژوئەنی ٢٠٢١) شارۆمەندێکی کورد خەڵکی گوندی “واوان”ی ناوچەی سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "جەیران عەبدی" هاوسەر "محەممەد کاری" و کچی "مستەفا" خەڵکی ئاوایی "واوان" لە ناوچەی سەردەشت راگەیەندراوە.
بەپێی راپۆرتەکان، ئەم شارۆمەندە کوردە بە هۆی کێشەی بنەماڵەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شایانی باسە کێشەی ئابووری و هەژاری، نەخۆشی دەروونی، گوشاری فەرهەنگی، گیروگرفتی سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان لە هۆکارە باوەکانی خۆکوژین لە کۆمەڵگای ئێران و کوردستان. بەڵام جگە لەمانە سیستەم و یاسای پیاومەزنی و بێ مافی ژنان، هەڵاواردنی رەگەزی و بەمێرددانی زۆرەملی و نەبوونی پشتگیری یاسایی لە ژنان هۆکارەکانی تری خۆکوژی ژنانن.