هانا: رۆژی دووشەممە ٢٤ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠ – (١٥ی نوامبری ٢٠٢١)، کچێکی تازەلاوی تەمەن ١٧ ساڵان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندەیان "شەرارە ئیسماعیلی" تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سەردەشت راگەیاندووە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەت لە سەردەشت لە ماڵی باوکی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە و دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازادیان کردووە.
