سەردەشت: دوو کرێکار بوونە قوربانی رووداوی شوێنی کار 

هانا: رۆژی سێشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (١ی ژوئەنی ٢٠٢١)، دوو کرێکار لە سەردەشت بە هۆی رووداوی کار بوونە قوربانی و لە ئاکامدا یەکیان گیانی لەدەستدا و کرێکارێکیش بریندار بوو. 

ئەم دوو کرێکارە لە کاتی کار کردندا بە هۆی رووداوی کار بەداخەوە یەکیان بە ناوی "ئەبوبەر ئیسماعیلزادە" خەڵکی ئاوایی "زوران" لە ناوچەی سەردەشت گیانی لەدەستدا. شایانی باسە نابراو خێزاندار و باوکی ٣ منداڵ بووە. 

پێڕانەگەیشتن و گوێنەدانی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کاردا، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.   
 

RELATED ARTICLES

Most Popular