سەردەشت: بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران 

هانا: رۆژی دووشەممە ١٧ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠ – (٨ی نوامبری ٢٠٢١)، کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی سنووری “دوپزە” لە ناوچەی سەردەشت بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بووە. 

هاوکارانی هانا رایانگەیاند ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "کەریم خەندەدار" و خەڵکی ئاوایی "میر شێخ" لە ناوچەی سەردەشتە. بەپێی ئەم راپۆرتە ناوبراو بۆ چارەسەری برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.  
 

RELATED ARTICLES

Most Popular