سەردەشت: بریندارکرانی شارۆمەندێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت 

هانا: رۆژی هەینی ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ – (٢٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار کراوە. 

هاوکارانی هانا رایانگەیاندووە ناوی ئەم شارۆمەندە "ئازاد"ە و خەڵکی ئاوایی "دۆڵە توو" لە ناوچەی سەردەشت راگەیەندراوە. 

بەپێی ئەو راپۆرتە، ناوبراو شوان بووە و کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات لە نزیک پایەگایەکی سەر سنوور لە ناوچەی سەردەشت بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران بریندار بووە و دواتر بۆ چارەسەر پزیشکی رەوانەی دەرمانگایەکی ئەو شارە کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular