هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لەسەردەشتەوە ڕایانگەیاند؛ ڕۆژی هەینی(١٣ی ئاگۆستی٢٠٢١) دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری سەردەشت برینداربوون.
بە پێی زانیارییەکان؛ ناوی یەکێک لەم کۆڵبەرانە جەلیل زێینی خەڵکی ئاوایی ڕەشە هەرمێ سەربە ناوچەی سەردەشت ڕاگەیاندراوە، ناوبراو بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکان برینداربوو و دواتر بۆ چارەسەر بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەم شارە نێردرا.
هەروەها کۆڵبەری دووهەم بە ناوی سۆران کانی ڕەشی،ناسراوە، ناوبراو لەگەڵ کاروانێک لە کۆڵبەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران، برینداربوو و نێردرا بۆ نەخۆشخانەیێکی قەڵادزێی لە کورستانی باشوور..