هانا ڕۆژی چوار شەممە ٨ی ژوئن ۲۰۲۲، شارۆمەندێکی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ناونیشانی ئەم شارۆمەندە "حامد عوسمانی" کوڕی ئیبراهیم خەڵکی ئاوایی یاسین ئاوا و دانیشتوی "سەردەشت" ڕاگەیندراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان؛ ناوبراو دوای ۷۱ ڕۆژ دەست بەسەر بوون بە دانانی بارمتەی ۲۰۰ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سەردەشت ئازاد کرا.
شایانی باسە حامد عوسمانی ڕۆژی سێشەممە ۹ی جۆزەردان، بە بێ بڕیاری قەزایێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەست بەسەرو بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێ لە گرتوخانەکانی ئەمنی ورمێ کرابوو و لە ڕۆژانی ڕابردو بۆ یەکێ لە بەندیخانەکانی سەردەشت گوازرایەوە.
هەر وەها لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتە ئەم شارۆمەندە کوردە لە ماوەی دەست بەسەر بوونی لە هەمو جۆرە مافێ بێ بەش بوە.