سەردانی کۆمەڵێک لە مامۆستایان لەگەڵ بنەماڵەی سلێمان عەبدی ئەندامی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە بانە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بەهاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتووە؛ ڕۆژی شەممە ١ی خاکە لێوە٢٠٢٣، کۆمەڵێک لە ماموستایانی خەڵکی شاری بانە لە ماڵی سلێمان عەبدی ئەندامی یەکیەتیی مامۆستایانی کوردستان ئامادەبوون.

پێویستە بگوترێ، سلێمان عەبدی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی مارسی ٢٠٢٣ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی سنە ڕاگوێزرا.

تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم مامۆستایە لە ئارادا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular