سەربازێکی خەڵکی ڕوانسەر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە “٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣” سەربازێک بە ناوی “محەممەد مەلەکی زادە” تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی ڕوانسەر لە کاتی بەسەر بردنی دەورانی سەربازی زۆرەملێ ، بە چەک لە پاسگای قەڵا نەودشە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە .

پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە لە مانگی ڕابردوودا لانیکەم سێ لاو بە هۆی سەربازی زۆرەملێ لە شاری ڕوانسەر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە .

سیستەمی سەربازی لە نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بۆ پیاوانی سەروو ١٨ ساڵ ئیجبارییە و ئەگەر کارتی خزمەتی سەربازییان نەبێت سوودمەند نابن لە بەڵگەنامە سەرەتاییەکان بۆ شارۆمەندان وەک پاسپۆرت ، مۆڵەتی کار و کاسبی ، یان کارکردن لە فەرمانگە حکومییەکان و هتد.
بە هۆی دۆخی خراپی ئابوری و نەبوونی هەلی کار و ئاسایشی کار و هەروەها نزمی ئاستی خۆشگوزەرانی کۆمەڵگا و نەبوونی هیوا بە داهاتوو ، زۆرێک لە کێشە رۆحی و دەروونییەکانی کۆمەڵگا لە یەکتردا تێکەڵ بوون و ڕۆژانە شاهیدی ناڕەزایەتی جەماوەری و نافەرمانی مەدەنی و بەتایبەت کۆتایی هێنان بە ژیان لە کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران دەبین.

RELATED ARTICLES

Most Popular