سەربازێکی خەڵکی ماکۆ لە کرماشان کۆتایی بە ژیانی هێنا 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، رۆژی یەکشەممە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٠ – (٢ی مەی ٢٠٢١)، سەربازێکی کورد لە یەکێک لە پادگانەکانی کرماشان کۆتایی بە ژیانی هێناوە. 

بە پێی ئەم راپۆرتە، ناسنامەی ئەو سەربازە "سولەیمان عارف" خەڵکی گوندی "ئەدغان' لە ناوچەی ماکۆ راگەیەندراوە. 
ناردنی لاوان بۆ سەربازی لە حکومەتی ئیسلامی ئیراندا نرخێکی گران و رەنجێکی چەند قات دەخاتە ئەستۆی زۆربەی بنەماڵەکان بەتایەبەت بنەماڵە کەم داهات و هەژارەکان. هەر کوڕێک کە پێدەنێتە تەمەنی ١٨ ساڵەوە یا دواتر کۆتایی بە خوێندنی دێنی، بە ناچار دەبێ بچێ بۆ سەربازی. لە راستیدا بەخێوکردن و هاتوچۆی سەربازەکان دەکەوێتە سەر شانی بنەماڵەکان. حکومەتی ئیسلامی ئێرانیش بۆ فرۆشتنەوەی ٢ ساڵ خزمەتی سەربازی بە مەشموولەکان بە شێوەیەک ناعادڵانە نرخەکەی دیاری کردووە و جگە لەوە تا ئاستی خوێندەواری مەشموولەکان لە سەرتر بێت، دەبێ پارەی زیاتر بۆ کڕینەوەی بدەن. ئەم کارەی حکومەت بووەتە هۆی ئەوەی توێژێکی بەرینی کۆمەڵگا کە لەگەڵ کێشەی هەژاری و نەداری بەرەوڕوون، نەتوانن سەربازییەکەیان بکڕنەوە.  

RELATED ARTICLES

Most Popular