هانا: ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١١ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٢ی سێپتامبری٢٠٢١)، تەرمی ژنێکی تەمەن ٥٩ ساڵ لە ناوچەی سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام دۆزرایەوە.
تەرمی ئەم ژنە لە دارستانەکانی نزیکی تونێلی ئازادی ئەم شارە دۆزراوەتەوە و بکوژ دوای دزینی زێڕەکانی ئەم ژنە کوشتوویەتی و لە ناو دارستانەکان تەرمەکەی بەجێدەهێڵێ.
هەژاری و نەبوونی کار و دۆخی نالەباری ئابووری خەڵک دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی رێژەی ئەم کارەساتانە و بارودۆخی ئابووری خەڵکی ئێران یەکێک لە هۆکارەکانی قەتڵ و دزی و روودانی تاوانی لەم چەشنەیە.