سۆلماز حەسەنزادە خوشکی محەمەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا بە ساڵێک بەندکران سزا درا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سۆلماز حەسەنزادە خوشکی محەمەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە بۆکان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لەدژی حکومەت” لە لایەن قازی “مەهدی فەخری” بە ساڵێک بەندکران سزا دراوە .

سزاکە لە رێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ لە لایەن لقی ١٠١ دادگای کەیفەری دوو ، بە سۆلماز حەسەنزادە ڕاگەینراوە .

شایانی باسە ناوبراو لە رێکەوتی ٩ی گەلاوێژی ئەمساڵ دەستبەسەر کرا و پاشان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular