سوید ؛ ئەسما بەلوچ مەترسی دیپۆرت کرانی لەسەرە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : “ئەسما میر بەلوچ زێهی زیروکی (ڕیگی)” چالاکی سیاسی و لە چالاکانی مافی مرۆڤی خەڵکی شاری بەمی پارێزگاری کرمان ، ئێستا لە وڵاتی سوید مەترسی دیپۆرت کرانی لە سەرە .

ئەسما بەلوچ  لە ماوەی مانەوەی لە وڵاتی سوید لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە چەندین جار هەڕەشەی تیرۆر کردنی لێکراوە و هەر وەها بنەماڵەکەشی لە ئێران لە لایەن کەسانی سەر بە کۆماری ئیسلامیەوە بۆ هۆی چالاکییەکانی ئەسماوە هەڕەشەی تیرۆر کردنیان لێکراوە .

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەرەڕای ئەوەی داوا لە وڵاتی سوید دەکات پشتگیری و پشتیوانی لە چالاکانی سیاسی ئێران بکات ، ڕایدەگەینێت کە دیپۆرت کرانی ئەسما بەلوچ دەتوانێت ببێتە هۆی مەترسی جددی لە سەر گیانی ناوبراو ، هەر بۆیە هاوکاری پێویست بۆ پێدانی مانەوە (ئیقامە) بۆ ئەم چالاکە سیاسیە ئەنجام بدەن .

RELATED ARTICLES

Most Popular