بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣” سوسەن حەسەن زادە چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی بۆکان ، بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملوێن تمەنی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کراوە .
سوسەن حەسەن زادە لە رێکەوتی "٢٦ی گوڵانی ١٤٠٣" بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی بە توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاشان بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا .
ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا تەنیا یەکجار پەیوەندیەکی تەلەفۆنی کورتی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە .