بە پێی ھەواڵی گەیشتوو لە ھاوکارانی رێکخراوی ھانا ،شەوی شەمە ٨ی ئوکتوبری ٢٠٢٢ شارۆمەندێکی خۆپیشاندەری تر بە ناوی محەمەد ئەمینی، خەڵکی گەڕەکی تەقتەقان سەر بە شاری سنە ،بە ھۆی بەرکەوتنی گوللەی راستەوخۆ لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان ،لە شەقامی کارئاموزی سنە گیانی بەخت کرد.
هەروەها بە پێی سەرچاوە ھەواڵی ھانا ،رۆژی شەمە ٨ی ئوکتوبری ٢٠٢٢ ،شارۆمەندێکی خۆپیشاندەری دیکە بە ناوی یەحیا ڕەحیمی کوڕی ئەحمەد، لە درێژەی کۆبونەوە ناڕەزایەتیەکان لە شاری سنە ،بە ھۆی بەرکەوتنی گوللە لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان گیانی بەخت کرد.
بە پێی هەواڵەکانی هانا، تا ئێستە ٤ کەس لە خۆپیشاندەران لە سنە گیانیان لەدەست داوە و دەیان کەسین بریندار بوون .