هانا: رۆژی دووشەممە ٢٥ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (١٤ی فێبرواری ٢٠٢٢)، کرێکارێکی کورد بە ناوی “پەیام ئەحمەدی” تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “بۆریەر” لە ناوچەی سەوڵاوا لە کاتی کار کردندا بە هۆی بەرکەوتنی تەزووی برق لە سنە گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە ناوبراو لە کاتی بەستنی ئاڕماتۆردا برق گرتوویە و بەداخەوە گیانی لەدەستداوە.
لە ماوەی دوو رۆژدا ئەوە دوویەمین کرێکاری کوردە بە هۆی تەزووی برق گیانیان لەدەستدەدەن. رۆژی دووشەممە ٢٦ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (١٤ی فێبرواری ٢٠٢٢)، کرێکارێکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا وەیسی" خەڵکی دیواندەرە لە کاتی کار کردندا بە هۆی ئەوەی برق گرتبووی لە بەندەری خومەینی، گیانی لەدەستداوە.
