بەپێی، راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رێکەوتی ١٨ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (٧ی فێبرواری ٢٠٢٢)، کرێکارێکی کورد لە یەکێک لە وڵاتانی ئەفریقا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "تۆفیق حسێنی" تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "مازی بن" لە ناوچەی سەوڵاوای مەریوان بووە. ناوبراو بۆ وەدەستهێنانی بژیوی ژیانی بۆ کار کردن بەرەو ئەفریقا رۆیشتبوو. لە کاتی کار کردن بە هۆی بەربوونەوەی ئاسن بە سەریدا گیانی لەدەستداوە.
