هانا: “شنیان رەحیمی” منداڵێکی خەڵکی ناوچەی سنە بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە لە سنە گیانی لەدەستدا.
ناوبراو بە هۆی لێکدانەوەی هەڵەی دوکتورەکان و وەرگرتنی سیرۆمی قەند، شەکرەکەی بەرز بۆتەوە و لە ئاکامدا بێهۆش و چووەتە کۆماوە و بەداخەوە شەوی رابردوو گیانی لەدەستداوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە سەهوی پزیشکی و لێکدانەوە هەڵەی دوکتورەکان رۆژ لەگەڵ رۆژ لە کوردستان زۆرتر دەبێ و بەرپرسانی ناوەندە دەرمانی و تەندروستییەکانیش جوابدەرەوە نین و لە ئاکامدا خەڵکی بێ پەنا دەبنە قوربانی.