سنە/ گیانلەدەستدانی لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ شەوی چوارشەممە “٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢” لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی “کەیوان دەروێشی” کوڕی محەممەد دانیشتوی گەڕەکی شەریف ئاوای سنە، لە کاتی گردبوونەوە ناڕەزایەتیەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست داوە.

 

بە وتەی ئەم سەرچاوە بنەمەڵەی ئەم شارۆمەندە لە ژێر زەخت و هەڕەشەی هێزە ئەمنیەکاندا شەوی چوارشەممە بە بێ ئاگاداری خەڵک تەرمی کوڕەکەیان بە خاک سپاردوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular