هانا: رۆژی یەکشەممە ١٦ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠ – (٧ی نوامبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد بێ هیچ هۆکارێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران ناسراو بە (هێزی بەربەرەکانێ لە دژی شتومەکی قاچاخ)، پێکراوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.
هاوکارانی هانا رایانگەیاندووە ناوی ئەم شارۆمەندە کوردە "فەرهاد زەندی" تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی سنەیە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو بە ماشێنەکەی خۆی لە نزیک ئاوایی "قوڕوچیا" لە ناوچەی دێولان بووە و بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران پێکراوە و گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە ناوبراو هیچ جۆرە بار یا شتومەک و کاڵایەکی پێ نەبووە.