سنە/ گیانلەدەستدانی شارۆمەندێکی دەستبەسەر کراو لە ژێر ئازار و ئەشکەنجە

هانا؛ لە ڕۆژانی ڕابردوو لا شارۆمەندێک بە نەوی “ڕامین فاتحی” خەڵکی سنە کە ڕۆژی پێنجشەممە “١٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢” لەگەڵ خوشک و براکەی بە ناوی “وریا و ڕادا فاتحی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو لە گرتووخانەی ئیتلاعات لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.

جێی ئاماژەیە هێزە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی ئەم شارۆمەندەیان ڕاگەیاندوە کە ڕامین فاتحی لە ژووری  تاکە کەسی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular