هانا: رۆژی سێشەممە ١١ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠ – (٢ی نوامبری ٢٠٢١)، بەندکراوێک لە بەندیخانەی سنە بە هۆی لێدان و ئەشکەنجە کرانی لەلایەن مەئموورانی بەندیخانەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە ناوی ئەم شارۆمەندە "خوسرەو جەماڵی فەر" خەڵکی سنە راگەیەندراوە.
هاوکارانی هانا رایانگەیاندووە، ناوبراو ٣ ساڵ لەوەپێش بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی تر دەستبەسەر کراوە و رۆژی سێشەممە لە ژێر زەبروزەنگ و لێدان و ئەشکەنجەی مەئموورانی بەندیخانەدا گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە خوسرەو جەماڵی فەر لە بەندیخانەوە بۆ نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە گوازراوەتەوە و دواتر تەرمی ناوبراویان لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی سنە لە کەشێکی ئەمنییەتیدا ئەسپەردە کردووە و هەروەها هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی کردووە لەگەڵ راگەیاندنەکانی لەمبارەوە نەدوێن.
