سنە: گواستنەوەی پێنج چالاکی مەدەنی تر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە 

هانا: بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، پێنج شارۆمەندی دیکەی خەڵکی سنە کە لە کاتی رێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر کرابوون بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گوێزراونەوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، فوئاد عینایەتی، ئومید شێخی و سێ کەسی تر بە ناوەکانی، ئەفشین، جەمشید و ئیحسان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازراونەوە. 
شایانی باسە، "ئاڕمان سەلیمی" لە دەستبەسەرکراوانی نەورۆزی سنە کە دوابەدوای ئازادکرانی دایکی و کچەکەی دەستبەسەر کرابوو، هێشتا هەر لە گرتووخانە دەستبەسەرە و پەروەندەکەی نەدراوە بە لقی ١ی دادگای سنە. 
بەڵام دوو چالاکی مەدەنی دەستبەسەرکراوی تر بە ناوەکانی "سۆهراب جەلالی" و "جەماڵ ئەسەدی" لە رۆژانی رابردوودا رەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کراون. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular