سنە: گواستنەوەی شارۆمەندێکی دەسبەسەرکراو بۆ بەندیخانەی ناوەندیی 

هانا: بە پێی هەواڵێک کە لەلایەن “ئاسۆ نێوز”ەوە بڵاوبۆتەوە، “فەردین مەولوودی” شارۆمەندی کوردی دانیشتووی سنە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گوازراوەتەوە. 

ئەم شارۆمەندە بە تۆمەتی هاوکاری و پێوەندیی لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران دەسبەسەر کراوە. 
جێی ئاماژەیە، "فەردین مەولوودی" ساڵی رابردووش هەر بەم تاوانە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرپرستی قازی سەعیدی لە قازییە توندئاژۆکانی سنە، ٣ مانگ و رۆژێک بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. 
گرتن و بەندکردنی شارۆمەندان بە تاوانی چالاکی و ئەندامەتی لە حزب و رێکخراوە سیاسییەکاندا پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە لەلایەن حکومەتەوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular