سنە: گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ بەندیخانەی ناوەندیی  

هانا: رۆژی یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (١٠ی ژولای ٢٠٢٢) هاوکارانی هانا ئاگاداریان کردین، لە رۆژانی رابردوودا شارۆمەندێکی کورد بە ناوی پەیمان سەڵەواتی خەڵکی ئاوایی “سەڵاواتاوا” لە ناوچەی سنە پاش کۆتایی هاتنی لێپرسێنەوە بۆ بەندیخانەی سنە گوازرایەوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت رۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٢٥ی ژولای ٢٠٢٢) بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردبوو. 

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، زانیاری زیاتر لە سەر هۆکاری گرتن و تۆمەتگەلێک کە دراوەتە پاڵ پەیمان سەڵەواتی لەبەردەستدا نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular