سنە: کەوتنەوەی ئاگر لە ئاویەر و بریندار بوونی لاوێک لە کاتی کوژاندنەوەدا 

هانا: هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە سنەوە ئاگاداریان کردین رۆژی هەینی ٩ی رەزبەری ١٤٠٠ – (١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، ئاگرێک لە ئاویەر کەوتووەتەوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، دوای کەوتنەوەی ئەم ئاگرە، کۆمەڵێک لە لاوانی سنە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی خۆیان گەیاندە شوێنێک بە ناوی "ئاش" و بە شێوەیەکی خۆبەخشانە دیسان ئاویەریان لە چنگ بڵیسەکانی ئاگر رزگار کرد. بەڵام بەداخەوە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا لاوێکی خەڵکی سنە بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزشکی رەوانەی ناوەندە پزیشکی و دەرمانییەکان کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular