سنە: کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە سزای زیندانی چالاکێکی مەدەنی

چالاکانی مەدەنیی شاری سنە سەبارەت بەپشت‌ڕاست‌بوونەوەی سزای زیندانی “زارا محەممەدی” کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.

رۆژی شەممە رێکەوتی ٢ی رەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرامبەر بە ٢٠ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دەربڕین لە شاری سنە سەبارەت بە سزای زیندانی بۆ سەر یەکێک لە ئەندامانی ژینگەی "نۆژین" بەڕێوەچوو. 
بەشداربووان سەبارەت بە پشت‌ڕاست‌بوونەوەی سزای ٥ ساڵ زیندانی بۆ سەر "زارا محەممەدی" ئەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتی دەربڕینەیان بەڕێوە برد.  
پێویست بە ئاماژەکردنە "زارا محەممەدی" دانیشتووی شاری سنە پێشتر لەلایەن دادگای ئەم‌ شارە بە ١٠ ساڵ زیندانی مەحکوم کرابوو، بەڵام لە دادگای پێداچوونەوەدا سزای ناوبراو بۆ ٥ ساڵ کەم‌کرایەوە. 

RELATED ARTICLES

Most Popular