هانا: رۆژی شەممە ١٠ی رەزبەری ١٤٠٠ – (٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، کۆمەڵێک لە چالاکانی ژینگەپارێز بە کۆبوونەوە لە بەنداوی “وەحدەت”ی سنە خوازیاری ئاوی خاوێن و پاقژ بوون.
بەپێی ئەم راپۆرتە، چەند ساڵە ئاوی خواردنەوەی سنە بۆنێکی ناخۆشی لێ دێ و خەڵک بۆ خواردنەوەی ئاوی خاوێن پەنا دەبەنە بەر کانیاوی کوێستانەکانی دەوری سنە و بەتایبەت ئاویەر. شایانی باسە تا ئێستا بەرپرسانی حکومەت هیچ هەنگاوێکیان بۆ چارەسەری ئەم کێشەی دانیشتوانی سنە نەناوە.
