هانا، بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە لە شاری سنەوە پێمان گەیشتووە رۆژی” شەممە ۲۶ی فێبرواری ۲۰۲۲ــ۷ی رەشەمەی۱۴۰۰” کرێکارانی نانەوایی شاری سنە لە ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری بژێویی خۆیان و بەدوادانەچوونی بەرپرسانی رژیم دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی
.
کرێکارانی بەشداربوو لەم کۆبوونەوە بە زیادکردنی پارەی بیمە و زیادنەکردنی حەقدەستەکان بە پێی هەڵاوسانی ئابووری کە رۆژ لە دوای رۆژ روو لە زیاد بوونەو نارەزایەتی خۆیان دەربریوە و خوازیاری یارمەتی و لەبەرچاوگرتنی داواکاریەکانیانن لە لایەن بەرپرسانەوە.
لە دەقی ئەم هەواڵەدا ئاماژە بە مادەکانی ۲۴٫۲۳٫۲۵ی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ دەکەین کە حوکمەتی ئیران بە هۆی ئەوەی ئەم جاڕنامەیەی واژۆ کردووە دەبێ پێبەندی بەڵێنەکانی خۆی لەم بارەوە بێت.
بنەمای ٢٣:
1 ) هه‌موو که‌سیک مافی کار کردنی هه‌یه، به ئازادی کاری خۆی ده‌ستنیشان بکا ، هه‌لومه‌رجی به‌دوور له غه‌در و ئه‌رخه‌یان به‌خش بۆخۆی بخوازێ و له کاتی بێکاربوونیدا پشتیوانیان لێبکرێت.
2 ) هه‌مو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که به‌بی هیچ جیاوازیه‌ک ، له به‌رامبه‌ر کارکردنی یه‌کساندا ، موچه‌ی یه‌کسان وربگرێت.
3 ) هه‌ر که‌سێک که کار ده‌کات موچه و حه‌قده‌ستی گونجاو و ئه‌رخه‌یانبه‌خش وه‌ر بگریت که ژیانی خۆی و بنه‌ماله‌که‌ی له ئاستی ئینسانی‌دا به‌ڕێوه ببات و له کاتی پیویستدا به یارمه‌تی که‌ره‌سته‌کانی پشتیوانیی کۆمه‌ڵایه‌تی، باشتری بکا.
4 ) هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ل که‌سانی دیکه‌دا یه‌کێتی دروست بکات و به‌شداری یه‌کێتییه‌کان بێت.
بنەمای ٢٤:
هه‌موو که‌سیک مافی حه‌سانه‌وه و پشوو و سه‌یرانی هه‌یه و به تایبه‌ت ده‌بی له سنوردار بوونی گونجاوی سه‌عا‌تی کار و مه‌ره‌خه‌سی و پشووه‌کان به‌شێوه‌ی ده‌وره‌یی موچه‌ی پێبدرێ.
بنەمای٢٥:
1 ) هه‌موو که‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ژیانیکی گونجاوی بو دابین کردنی سلامه‌تی و خۆشگوزه‌رانی و خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌بێ، به تایبه‌تی له رووی خوارده‌مه‌نی ، جل‌و به‌رگ ، خان‌و ، چاودیری پزیشکی و خزمه‌ت گوزاریه‌کانی تایبه‌تی کومه‌لگاوه. هه‌روه‌ها مافی هه‌یه که له کاتی بی کاری ، نه‌خوشی ، که‌م ئه‌ندامبوون ، بیوه ( ژن یان پیاو ) ، په‌که‌وته یان له ته‌واوی بواره‌کانی دیکه‌ی ژیان که به‌هوکاری به‌ده‌ر له توانای خۆی نه‌توانێ بژیوی خۆی دابین بکا له بیمه‌ی کۆمه‌ڵه‌یه‌تی سود وه‌ربگرێ.
2 ) دایکان و مندالان مافیان هه‌یه که له یارمه‌تی و چاوه‌دێریی تایبه‌ت سوود وه‌ربگرن. هه‌موو مندالان ، چ ئه‌وانه‌ی سه‌مه‌ره‌ی زه‌واج بن یان به‌بی زه‌واج دینه دونیا ، مافیان هه‌یه له پشتیوانی کۆمه‌ڵاتیی یه‌کسان سود وه‌ر بگرن.