بە گوێرەی راپۆرتێک کە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە، کرێکارێکی کورد بە ناسنامەی “محەممەد جەبار ئیمامی نیژاد” بە هۆی رووداوی شوێنی کارەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەم کرێکارە کوردە لە کاتی هەڵکەندنی چاڵی ئاوەڕۆ لە شارۆچکەی ئیرشادی سنە، بە هۆی هەرەس و رووخانی زەوی لەو شوێنە، گیانی لەدەستداوە. لەم رووداوە دڵتەزێنەدا ٣ کرێکار کە لەوێ سەرقاڵی چاڵ هەڵکەندنی ئاوڕۆ بوون، لە نێو خاک و زەویدا ماونەوە.
دوو کەس لەو کرێکارانە رزگاریان بووە بەڵام بەداخەوە "محەممەد جەوادی ئیمامی نیژاد" کەوتووەتە قوڵایی ٤ میتری چاڵەکەوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.
شایانی پێشتر رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئەم راپۆرتەی بڵاوکردبۆوە بەڵام ناسنامەی ئەم کرێکارەمان بۆ نەهاتبوو.
پێڕانەگەیشتنی رێکوپێکی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کار، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.