بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی چوار شەممە “٢٠ی سپتامبری ٢٠٢٣” کاوان رەزایی مێرمنداڵی تەمەن ١٥ ساڵ خەڵکی سنە ، بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەنی لە کانونی ئیسڵاح و تەربیەتی ئەم شارە ئازاد کرا .
ئەم مێر منداڵە ١٥ ساڵانانە ، رۆژی هەینی "١٥ی سپتامبری ٢٠٢٣" لە لایەن هێزێکی زۆری ئەمنیەتیەوە لە ماڵی باوکی بەبێ بەڵگەی دادگا دەستبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە گواسترایەوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە و پاشان نەقڵ کرابوو بۆ کانونی ئیسڵاح و تەربیەتی ئەم شارە .