سنە ؛ ڕووداوی کار بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێکی تەمەن ٥٧ ساڵ

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣” کرێکارێک بە ناسنامەی “لوقمان قادرنژاد” تەمەن ٥٧ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “مەرەبزان”ی سەر بە سنە ، بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەستداوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ناوبراو لە کاتی ڕوخاندنی بینایەک لە سنە و بە هۆی داڕمانی دیوار توشی ڕووداو بووە و گیانی لە دەستداوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular