ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ ڕۆژی پێنج شەممە ۹ی ژوئن ۲۰۲۲ چالاکێکی مەدەنیو ژینگە پارێز بە ناوی ” شاپوور مورادی” بە هۆکاری نادیار لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر و شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا، ناوبراو بە بێ بڕیاری قەزایی دەست بەسەر کراوەو تا ئێستا هیچ هەواڵێ لە هۆکار وشوێنی دەست بەسەر بونی لە بەر دەستا نیە.
شاپوور مورادی کوڕی ئەبوبەکر و خاڵخۆش خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە خاوەنی دوو منداڵی کوڕە.
مورادی ۱٥ ساڵ پێش بە تۆمەتی چالاکی و هاوکاری حیزبی کرێکارانی کوردستان بۆ ماوەی یەک ساڵ لە بەندیخانە بوو.