سنە: چارەنووسی “ئاڕمان سەلیمی” نادیارە 

هانا: چارەنووسی “ئاڕمان سەلیمی” چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە و لە بەندکراوانی رێوڕەسمی نەورۆزی پارکی مناڵانی ئەو شارە، هێشتاش هەر نادیارە. 

ئاڕمان سەلیمی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە سنە لەبەر بەشداری کردنی لە رێوڕەسمی نەورۆز رێکەوتی ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠١ – (٢٢ی مارسی ٢٠٢٢) دەستبەسەر کراوە. 

ناوبراو باوکی "ئارینا سەلیمی" تەمەن ١٤ ساڵە کە لە رێوڕەسمی نەورۆز لەگەڵ نەنکی واتە "دایە بەتوول ئەعزەمی" کە دەبێتە دایکی "ئاڕمان سەلیمی" دەستبەسەر کرابوو. جێگای وەبیرهێنانەوەیە دوای ئەوەی "ئارینا" ئازاد کرابوو، دەستبەوبەجێ باوکی یانی "ئاڕمان سەلیمی"ش لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرابوو. 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام، بەڵام هێشتاش ئاڕمان سەلیمی لە مافی بوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی یا هەر جۆرە پێوەندییەک لەگەڵیان، بێ بەش کراوە و ئێستا لە گرتووخانەی ئیتلاعات (١١٣) لە سنە بەندکراوە. 

RELATED ARTICLES

Most Popular