هاوکارانی “هانا” لە سنەوە بە ناردنی رپۆرتێک ئاگاداریان کردین، چالاکێکی فەرهەنگی ماوەی پێنج ساڵە بێسەروشوێنە و چارەنووسی نادیارە.
بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، "شەهرام خاستار" لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٨، ماوەی پێنج ساڵە لە مەریوان بێسەروشوێن بووە و تا ئێستا هیچ زانیارییە لە سەر چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو لەدەستدا نییە.
ناوبراو چالاکی فەرهەنگی و ئەندامی گوروپی هەڵپەڕکێی کوردی "مانگەشەو سنە" بووە و پێنج ساڵ لەوەپێش لە مەریوان بێسەروشوێن بوو. کەسانی نزیک و ناسیاوی "شەهرام خاستار" لە وتووێژێکدا لەگەڵ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رایانگەیاند، ناوبراو لەبەر هەڵسووڕانی کاریگەری فەرهەنگی و کولتووری لە سنە خۆشەویست بوو و شکی ئەوەمان هەیە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە بێسەروشوێن کرابێ.